ترەمپ هێرشکردنە سەر کارەبای ئێران دوادەخات: 'گفتوگۆی زۆر بەرهەمدارمان کردووە'
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، گفتوگۆی 'زۆر باش'یان لەگەڵ ئێران هەیە و هێرشەکانیان بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوادەخەن.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، گفتوگۆی 'زۆر باش'یان لەگەڵ ئێران هەیە و هێرشەکانیان بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوادەخەن.
شەقامەکانی مەکسیک بوونەتە گۆڕەپانی جەنگێکی خوێناوی و بێئامان؛ کەس بە کەس نییە و شەڕ و ئاژاوە هەموو سووچێکی وڵاتەکەی گرتووەتەوە. یاسا و حکومەت لەبەردەم شەپۆلی تووڕەیی باندەکان دەستەوەستان ماون.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق "هەنگاوێکی سرووشتییە" و بە رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا.
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین گەشبینە و دەڵێت، "شتێکی لێ سەوز دەبێت."
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 24ـی ئایاری 2025، تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە گوتی: "وەزیر روبیۆ و سەرۆکوەزیران بارزانی گفتوگۆیان لەبارەی دەرفەتەکانی پەرەپێدانی زیاتری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و هەرێمی کوردستانی عێراق کرد. وەزیر [روبیۆ] ستایشی سەرۆکوەزیرانی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە یارمەتیی عێراق دەدات بەرەو سەربەخۆیی وزە هەنگاو بنێت."
کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵی دانیشتووی بەریتانیا بڕوانامەی فڕۆکەوانیی تایبەت بە فڕۆکەی گەورە بەدەستدەهێنێت و لە ماوەی ساڵێکدا وەکو فڕۆکەوانی فڕۆکەی بۆوینگی گەورە گەشت بۆ نزیکەی 45 وڵات دەکات.
پەڕەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت." هاوکات، چیرۆکی ژمارەیەک کۆچبەری کورد و نەهامەتییەکانی کۆچ دەگێڕێتەوە. وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش ئاماری کۆچ بڵاودەکاتەوە.
ئەم هەڵبژاردنەی ئەمریکا بە گرنگترینی 164 ساڵی رابردوو دادەنرێت؛ لەلایەک بۆ نێوخۆی ئەمریکا و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ تەواوی جیهان. کۆشکی سپی ئەو ناوەندەیە کە بڕیارگەلێکی گرنگی جیهانی تێدا دەدرێت و بە واژۆیەکی سەرۆک دەکرێت جەنگ هەڵبگیرسێت یاخود کۆتایی بە جەنگێک بهێندرێت.
پارتی 809,197 دەنگ، یەکێتی 408,141 دەنگ، نەوەی نوێ 290,991 دەنگ، یەکگرتوو 116,981 دەنگ، کۆمەڵ 64,710 دەنگ، بەرەی گەل 33,365 دەنگ، هەڵوێست 55,775 دەنگ، گۆڕان 11,621 دەنگ.
ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.