دۆڕانی یەکدی، دۆڕانی راستەقینەیە
هەرێمی کوردستان پاڵپشتییەکی وای پێشکەش بە براکانیان لە رۆژئاوای کوردستان کردووە کە 22 وڵاتی عەرەبی نەیانتوانیووە پاڵپشتییەکی وا پێشکەشی فەلەستین بکەن، ئەمەش گوزارشت لە مانای راستەقینەی هاودەنگی و یەکڕیزی دەکات. بۆیە دەتوانین بڵێین پیرۆزە ئەم یەکڕیزییە، چونکە دۆڕانی یەک جەنگ بە مانای لەدەستدانی دۆز و خاک نییە، بەڵکو دۆڕانی یەکدی، دۆڕانی راستەقینەیە.