رووداو بەڵگەی کۆمەڵکوژیی دوو خێزانی کورد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق لە دێرەزوور بڵاودەکاتەوە
بەپێی ئەو بەڵگانەی رووداو دەستی کەوتوون و پشتڕاستی کردوونەتەوە، سەرەتای رووداوەکە بەمشێوەیە دەستیپێکردووە: ماڵباتی محەممەد لە بازگەکە لەلایەن چەکدارانەوە راگیران و کەسێک کە خۆی وەکو فەرماندەی گرووپەکە دەرخستووە، پێی گوتوون "خەڵکی کوێن؟" محەممەد وەڵامی دایەوە: "رەققە." چەکدارەکە پرسی: "کوردن یان عەرەب؟" محەممەد وەڵامی دایەوە: "کوردین، بەڵام سەر بە هیچ پارتێکی چەکداری یان سیاسی نین."