شەڕی تورکیا و پەکەکە 200 گوندی ئامێدی چۆڵکردووە؛ خەڵک داوای کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەکەن

11-05-2025
هونەر رەشید
ناحیەی دێرەلووک
ناحیەی دێرەلووک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گوندەکانی مژی و گرگاش لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی، دوای چەندین ساڵ، بە ناچاری بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە لە ئەیلوولی 2024 گوندەکانیان چۆڵکرد. 
 
لەزگین ئەحمەد، خەڵکی گوندی مژی و رزگار جەلیل، خەڵکی گوندی گرگاشن، بە حەسرەتێکی گەورەوە، تەنیا لە دوورەوە سەیری ماڵە کاولبووەکانیان دەکەن، کە بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ.
 
لەزگین ئەحمەد بە رووداوی گوت: "چەندین ساڵە ناتوانین بچینەوە سەر زەوییەکانمان، هەم پەکەکە و هەم تورکیا هۆکارن، ئەم پرۆسەیە دەستی پێکردووە [پرۆسەی چارەسەر]، ئینشاڵڵا سەردەگرێت، ئێمەش بە زووترین کات بگەڕێینەوە سەر ماڵوحاڵی خۆمان".
 
رزگار جەلیل باسی لەوە کرد، حەز دەکەن پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا سەربگرێت و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و باخەکانیان.
 
تەنیا لە سنووری قەزای ئامێدی، نزیکەی 200 گوند بەهۆی ئەم شەڕەوە یان بە تەواوی چۆڵکراون یان ژیان تێیاندا ئاستەنگی زۆری بۆ دروست بووە. ئەم دۆخە سەختە وایکردووە پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە ببێتە رۆژەڤی سەرەکیی دیوەخان و کۆبوونەوەکانی خەڵکی ناحیەکانی دێرەلووک و شێلادزێ، بەهیوان بە کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە، ئارامی بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانیان.
 
جگە لە زیاتر لە 200 قوربانیی سڤیل کە گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون، بەهۆی ئەم شەڕە چەندین ساڵەوە، نزیکەی 500 گوند لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان چۆڵکراون. پارێزگای دهۆک، بە تایبەتی سنووری قەزای ئامێدی و ناوچەکانی نێروە و رێکان، پشکی شێری لەم ئاوارەبوونە بەرکەوتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتی و بارەگای مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە هەولێر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر وەڵامی میران بەکر دەداتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر و میران بەکر، رۆژنامەڤان و سکرتێری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، دوو گێڕانەوەی جیاواز بۆ رووداوەکەی شەوی رابردوو بڵاودەکەنەوە.