تاڵیبانی كوردیی لەبەر دەرگەیە!
كێ دەتوانێت ئەو بڕوایەم تێدا بچێنێت، جوڵانەوەیەكی ئیسلامیی رادیكاڵیی هاوشێوە و هاوڕەفتاری بزووتنەوەی تاڵیبان، لە كوردستاندا دروست نابێت؟ كێ دەتوانێت، دڵنیایی بە خەڵكی كوردستان بدات، چەند ساڵی داهاتوو، دەسەڵاتی سیاسی لە كوردستاندا، ناكەوێتە دەست جوڵانەوەیەكی هاوجۆری بزووتنەوەی تاڵیبانەوە؟