مس بێڵی نوێ هیچ رانەڕێیەک بۆ نشێو ناهێڵێتەوە!
سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكەمین كەس بوو كە ئاقڵانە هەردوو دەستی بەرزكردەوە و بەرماڵەكەی راخست و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێرانی لە ئاكام و مەترسییەكانی بەگژاچوونەوەی ئەو بەرە نوێیە ئاگادار كردنەوە، لە بەرامبەریشدا ئێرانییەكان پریاسكەی خۆیان گرێدایەوە و دەستیان لە هاریكاریی راستەوخۆی ئەو گرووپانە كشاندەوە و ماوەیەكە سەرانە و خاوەسەندیان لێ راگرتوون.