عێراق؛ پڕۆژەیەک بۆ پەرتبوون
دیاردەی نەبوونی ناسنامە لە دەوڵەتی عێراق بەهەمان شێوە و دۆخی سنوور مردووە و هیچ جووڵە و رۆڵێکی نییە. ئەمڕۆ زۆرینەی ئەکتەر، گرووپ و هێزە کۆمەڵایەتییەکانی نێو دونیای عێراقی ناسنامەی هاوبەش بەیەکتریانەوە نابەستێتەوە، عێراقیبوون پرسێکی گەورە، کاریگەر و رژد و سەرەکی نییە؛ خاڵی بەیەکگەیاندنی جەمسەر و کەرتە کۆمەڵایەتییەکان نییە!