کۆنسووڵی ئەڵمانیا: عێراقییەکان ئێستا لە پلەی چوارەمدان لە داواکردنی مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا
کۆنسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی پێشوازی لە کۆچی یاسایی و هێزی کاری لێهاتوو دەکات، بەڵام هاوکات هۆشداری دەدات لەبارەی کۆچی نایاسایی و دەڵێت، چانسی وەرگرتنی مافی پەنابەری بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی کێشەی ئابوورییەوە کۆچ دەکەن "زۆر کەمە".