نهێنییەکانی رێککەوتنی غەززە؛ کێ شوێنی حەماس دەگرێتەوە؟
د. بەحبەح تیشک دەخاتە سەر داهاتووی کەرتی غەززە لە دوای ئاگربەستەکە، لەوانە پرسی چەکدانانی حەماس و پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنۆکراتی فەڵەستینی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە. هەروەها ئاماژە بە پلانێک دەکات بۆ هاتنەناوەوەی هێزێکی ئەمنی عەرەبی-ئیسلامی بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی، کە بە گوتەی ئەو، حەماسیش ئامادەیی بۆ ئەم گۆڕانکارییە نیشانداوە تاوەکو رۆڵی لە بەڕێوەبردنی غەززەدا نەمێنێت.