رووداو - هەولێر
٦١ دەنگی پەرلەمانتاران بەس بوو بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی سندوقێک، بۆ ئەوەی لەمەودوا پارەی فرۆشتنی نەوتی تێدا هەڵگرێت، سندوقێک کە پەرلەمانتاران ئومێدی گەورەیان لەسەر هەڵچنیوە، کە ئیدی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت و خەرجکردنی پارەکەی بە تەواوی شەفاف و روون دەکات.
سندوقی داهاتی نەوت دەستەیەک سەرپەرشتی دەکات و سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت،هەموو ئەو پارانەی تێدا هەڵدەگیرێت کە حکومەتی لە ئەنجامی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت، لەگەڵ ئەو پارەیەی لە حکومەتی ناوەندەوە بۆی دێت و پارەی فرۆشی نەوتە.
پارەی پترۆ دۆلار لەم یاسایەدا جیاوازە لەوەی حکومەتی ناوەند ، لە هەرێمی کوردستان پارەی پترۆ دۆلار بۆ ئەو قەزاو ناحیانە خەرج دەکرێت کە نەوتیان تێدا دەردەهنرێت، لەهەر بەرمیلێک ٢ دۆلار، جگە لەوەش ساڵانە برێک پارە بۆ گەشە پێدانی کەرتی کشتوکاڵ لەم سندوقە تەرخان دەکرێت،لەوانیش گرنگتر، بەپێی یاساکە سندوقێک بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست دەکرێت، کە لە پارەی فرۆشراوی نەوت، پارە بۆ نەوەکانی داهاتووی کوردستان تیدا هەڵدەگیرێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ