رووداو-هەولێر
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی کوردستان رەتیدەکاتەوە نووسینگەی سۆمۆ لە هەولێر بکرێتەوە.
ئاشتی هەورامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بە هیچ شێوەیەک باسی کردنەوەی نووسینگەی سۆمۆ لە هەرێمی کوردستان نەکراوە و ئەو هەواڵانە راست نین کە دەڵێن بڕیار لەوبارەوە دراوە. چونکە بە هیچ شێوەیەک باسی شتی وا نەکراوە".
سۆمۆ کۆمپانیای بازاڕسازیی نەوتی عێراقە و خاوەنەکەی دەوڵەتی عێراقە. یەکێک لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنی نەوتی باشووری کوردستانە. حکومەتی عێراق پێداگیری دەکات کە نەوتی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرێت، بەڵام هەولێر ئەمە رەتدەکاتەوە و داوا دەکات پێشتر فرۆشتنی نەوت و دابەشکردنی داهاتەکەی بە یاسایەکی نوێ لە عێراقدا یەکبخرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە لە میدیاکانی جیهاندا بڵاوبووەوە کە سۆمۆ نووسینگەیەک لە هەولێر دەکاتەوە و مەرجی کردنەوەی نووسینگەکەش ئەوەیە کە بەرپرسەکەی کەسێکی کورد بێت. بەڵام ئاشتی هەورامی ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ