ئابووری
میگێل دیازکانێل، سەرۆکی کوبا لەکاتی زیادکردنەکەدا جگەرەیەکی چرووت دەکێشێت، وێنە: YAMIL LAGE / AFP
رووداو دیجیتاڵ
لە کوبای پایتەختی چرووت، چەندین جۆری چرووت خرانە زیادکردنەوە و بە نزیکەی 18 ملیۆن دۆلار فرۆشران.
زیادکردنەکە لە پەراوێزی فێستیڤاڵی چرووت لە هاڤانا بەڕێوەچوو، بازرگانان و شارەزایانی ئەو بوارە لە چەندین وڵاتی جیهانەوە لەنێوانیاندا ئەمریکا و چین، ئامادە بوون.
ئەو چرووتانەی بەو پارە زۆرە فرۆشران، پێکهاتبوون لە 12 سندووقی چرووت لە براندە بەناوبانگەکانی وەک؛ پارتاگاس، مۆنتی کریستۆ و خوان لۆپێز.
زیادکردنەکە ئەو کاتە گەیشتە لووتکە، کە یەکێک لە سندووقە چرووتەکان بە 4.7 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
بەگوتەی رێکخەرانی زیادکردنەکە؛ داهاتی فرۆشتنی چرووتەکان دەبەخشرێتە کەرتی تەندروستیی کوبا.
لە 25 ـەمین فێستیڤاڵی چرووتی کوبا، کە لە هەفتەی رابردووەوە کراوەتەوە، بە بڕی 827 ملیۆن دۆلار چرووت فرۆشراوە.
لە فێستیڤاڵەکەدا سێ هەزار کەس لە 110 وڵاتەوە بەشدارییان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ