Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: AFP/ئەرشیڤ

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق. وێنە: AFP/ئەرشیڤ

ئابووری04-02-2026

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکبووەوە لە 68 دۆلار

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سۆرانی

رۆژی بڵاوکردنەوە

04-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟
ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026 لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت وەک رۆژی رابردوو بە بەرزبوونەوە کرایەوە.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 65 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 69 سەنت بەرزبووەوە و بە 63 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
لەبەر زیادبوونی گرژییە جیۆسیاسییەکان، رۆژی سێشەممە نرخەکانی نەوت بە رێژەی 2% بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.
 
ئەمریکا رایگەیاند، درۆنێکی ئێرانییان خستووەتە خوارەوە دوای ئەوەی نزیکبووەتەوە لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا.
 
هەروەها کەشتییەکی بازرگانی کە ئاڵای ئەمریکای لەسەر بووە، لەلایەن سوپای پاسدارن دەورەی دراوە، بەڵام کەشتییەکە بە سەلامەت خۆی لە گەرووی هورموز دەرباز کردووە.