Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەرهەمی گەنمی جووتیارێکی کوردستان. وێنە؛ بڵند تاهیر، رووداو

بەرهەمی گەنمی جووتیارێکی کوردستان. وێنە؛ بڵند تاهیر، رووداو

ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە
ئابووری31-05-2026

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە

رووداو دیجیتاڵ
لە بەشی زۆری هەرێمی کوردستان دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە. بەرپرسانی سایلۆکان دەڵێن، ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەنم. بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ بەغدا تاوتوێی بڕی وەرگرتنی گەنم دەکەن و بڕیاری کردنەوەی سایلۆکان دەدەن.

بڕیارە لە پارێزگای هەولێر لە سێ شوێنی جیاواز گەنمی جووتیاران وەربگیرێ، کە لە هەولێر، قوشتەپە و کۆیە دەبێت. سەرپەرشتیاری سایلۆکان دەڵێ، ئامادەکارییان لە قۆناخی کۆتاییدایە.

میران بەختیار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر کە سەرپەرشتی سایلۆکان دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کارەکانمان لە کۆتاییدان بۆ وەگرتنی گەنم. لەو سێ ناوچەیەی گەنم وەردەگرین، توانای هەڵگرتنی بڕی گەنمی پێویستمان هەیە".

نەسرین ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری وەرگرتنی گەنم نەدراوە و چاوەڕێی بڕیارین".

نەسرین ئەحمەد کە سەرپەرشتی سایلۆکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکات گوتی: "هەموو ئامادەکارییەکانمان بۆ وەرگرتنی گەنم تەواو کردووە. بڕیاری وەرگرتن بدرێ، هیچ کێشەمان نابێ و راستەوخۆ گەنم وەردەگرین".

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو ناوچانەمان کە لە سنووری پارێزگای نەینەوان دروێنە تێیاندا دەستی پێکردووە و گەنمیان ئامادەیە. کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سێمێل و بەشێکی دیکەی سنوورەکەمان دروێنە دەستپێدەکات".

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی: "هەندێک ناوچەمان هەن وەک ئامێدی و دەوروبەری، بەهۆی زۆریی بارانی ئەم ساڵەوە دروێنەیان دوادەکەوێ بۆ زیاتر لە 20 رۆژی دیکە".

ستار عەلی، گوتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دروێنە لای ئێمە خەریکە تەواو دەبێ و زۆرینەی جووتیاران گەنمیان ئامادەیە بۆ سایلۆکان".

گوتەبێژی کشتوکاڵی گەرمیان گوتی: "ئەوەی بە ئێمە گوتراوە ئەوەیە کە بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەرگای سایلۆ بۆ وەرگرتنی گەنمی ناوچەکەمان دەکرێتەوە".

وەزارەتی بازرگانی: دەمانەوێ گەنمی زیاتر وەربگیرێ

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دروێنە دەستیپێکردووە و دەتوانرێ وەرگرتنی گەنم دەستپێبکات، بەڵام ئەوەی رایگرتووین لە وەرگرتن، ئەو بڕە گەنمەیە بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە و کە زۆر کەمە".

لە هەرێمی کوردستان 11 سایلۆ هەن و توانای هەڵگرتنی نزیکەی  900 هەزار تۆن گەنمیان هەیە و ئەم ساڵ حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، 292 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێ، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان رەتیکردەوە، بڕەکە بۆ 400 هەزار تۆن زیادکرا و ئێستاش هەرێمی کوردستان ئەوە بە کەم دەزانێ.

نەوزاد شێخ کامیل دەڵێ: "لە هەموو لایەکەوە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ زیادکردنی بڕی وەگرتنی گەنمی هەرێمی کوردستان. ئەگەر لەم هەفتەیەدا هەوڵەکان سەرنەگرن، کاتی وەرگرتنی گەنم رادەگەیێنین و ئەو پشکەی دەچەسپێندرێت دابەشی سەر پارێزگاکانی دەکەین".

ئەو بڕە گەنمەی دیاریکراوە لە هەرێمی کوردستان وەربگیرێ لەکاتێکدایە، ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3 ملیۆن و 330 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم چێندراوە و چاوەڕێ دەکرێ بەرهەمی گەنم زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن بێ.

ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێ، کە 292 هەزار تۆنی بە گەنمی نێو پلان دادەنرێ تۆنی بە 700 هەزار دینار و زیاتر لە 100 هەزار تۆنیش بە دەرەوەی پلان دادەنێت و تۆنی بە 500 هەزار دینار وەرگرێ.

ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستانی وەرگرت تۆنی بە 800 هەزار دینار.