120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق؛ 'هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچە دەنێرێت'

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئارێز خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتووش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
 
بە گوێرەی دوو سەرچاوە کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 04-03-2026 بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 
بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە، وەزارەتی دارایی عێراق هەندێک مەرجی هەیە: ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، ناردنی تەرازووی پێداچوونەوە، نووسراوێک لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە کە پشتڕاستی بکاتەوە نەوتی هەرێمی کوردستان لە ناردنە دەرەوەی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بەردەوامە و 120 ملیار دیناریش وەک داهاتی نانەوتی.
 
لە رۆژانی رابردوودا هەموو داواکارییەکانی دیکە جێبەجێ کراون  و ناردنی 120 ملیار دینارەکەش واتای ئەوەیە هیچ پابەندییەک لە ئەستۆی هەرێمی کوردستان نامێنێت.
 
بە گوێرەی بەدواداچوونی پەیامنێری رووداو لە بەغدا، چاوەڕوان دەکرێ هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێ و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەندەرێکی هەناردەکردن لە چین

شەڕی ئێران؛ نرخی گەیاندنی کاڵا لە چینەوە دوو هێندە زیادبووە

ئەم دۆخە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئاسایشی وزەی چین و بازرگانیی جیهانی داناوە، هاوکات نرخی گەیاندنی کاڵای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دوو هێندە بەرزکردووەتەوە.