رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئەنسرۆپیک (Anthropic)، خاوەنی چاتبۆتی ژیریی دەستکردی کڵاود (Claude)، لە یەکەم خستنەڕووی گشتیی پشکەکانیدا (IPO) بڕی 81.3 ملیار دۆلاری کۆکردەوە، بەوەش گەورەترین دەستپێکی (IPO) لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد.
کۆمپانیاکە نرخی هەر پشکێکی بە 83 دۆلار دیاریکرد، کە لە ئاستی سەرەتایی دیاریکراوی نێوان 70 بۆ 78 دۆلار بەرزتر بوو، بەوەش بەهای کۆمپانیاکە گەیشتە نزیکەی 1.5 تریلیۆن دۆلار.
خواستی وەبەرهێنەران چەند هێندەی ژمارەی پشکە پێشکەشکراوەکان بوو، ئەمەش رەنگدانەوەی بایەخدانی زۆرە بە پیشەسازیی خێرا گەشەسەندووی ژیریی دەستکرد.
داهاتی ساڵانەی ئەنسرۆپیک لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتە 81 ملیار دۆلار، کە پاڵنەرەکەی زیادبوونی خواست بوو لەسەر بەرهەمەکانی ژیریی دەستکرد، بەتایبەتی کڵاود کۆد (Claude Code).
سەرەڕای ئەوەش، کۆمپانیاکە رووبەڕووی کێبڕکێی ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) و بەرزبوونەوەی تێچووەکان دەبێتەوە، بەجۆرێک لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026ـدا نزیکەی 9 ملیار دۆلاری لە ژێرخانی ژمێریاریدا خەرجکردووە.
پێشبینی دەکرێت مامەڵەکردن بە پشکەکانی کۆمپانیاکە لە بازاڕی ناسداک لەژێر هێمای (ANT) دەستپێبکات.
.jpg&w=3840&q=75)


.webp&w=3840&q=75)