کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە : وەرگیراوە

وێنە : وەرگیراوە

business

راکێشانی بۆڕی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەبەرژەوەندی عێراقە

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

04-07-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی04-07-2013

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە
کوردستان21-11-2026

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-11-2026

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس
عێراق21-11-2026

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس

رووداو-هەولێر

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا ئاماژە بە راکێشانی هێڵی نەوتی دەکات لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا و رایدەگەیەنێت "بەغدا هەرەشەی ئاکامەکانی راکێشانی ئەو هێڵە دەکات، بەڵام ئەو هەڕەشانە هیچ ئاکامێکیان نابێت".

بێوار خنسی، شارەزا لە بواری نەوت، لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ) لە کەنالی رووداو راگەیاند "راکێشانی بۆڕی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا، لەسوودی عیڕاقە، چونکە بە گوێری تۆپۆگرافیای عێراق مەودوای گواستنەوەی نەوت لە هێڵی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کورتترە لەچاو بۆڕی نەوتی کۆنی کەرکووک جەیهان".

ئەو شارەزایەی بواری نەوت زیاتر گوتی "ئەو گرژیانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا دوای سەردانەکەی مالیکی بۆ هەرێمی کوردستان ماون، گرژی راگەیاندنن، هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنێکی ستراتیژی سەر نەخشەی وزە لە جیهاندا، وایکردووە ئاڵۆزییەکان زیاتر ببن".

خنسی ئاماژەی بەوەدا "ئیستا تەنیا عیڕاق و سعودییە دەتوانن بازاڕی جیهانی لە تەنگەژەی وزەی جیهان رزگار بکەن، رۆڵی هەرێمی کوردستانیش لەعیڕاق گرینگییەکی بەرچاوی هەیە، بۆیە بە گرینگییەوە دەڕوانرێتە رۆڵی هەرێمی کوردستان".

لە 23/5/2013 حوسێن شەهرستانی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کارووباری وزە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سیدنی پایتەختی ئوستوڕالیا هەموو رێوشوێنێکی راکێشانی بۆڕی نەوت لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیای بە نایاسایی ناوبرد.

رێکخراوی بازاڕی نەوتی حکومەتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند "لەرێگەی ئەو رێکخراوە نەبێت، رێگە نادرێت بە هیچ رێگەیەکی دیکە نەوت لە عێراق بچێتە دەرەوە".

درێژی ئەو بۆڕییە نەوتەی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا 281 کیلۆمەترە و 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە، بە راکێشانیشی وادەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان پشت بە خۆی ببەستێت.

بابەتی پەیوەندیدار

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە
کوردستان21-11-2026

هەڵامەت داخرانی بەشێک لە قوتابخانەکانی بۆکانی درێژکردەوە

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-11-2026

شارەوانیی شارەزوور: ئەم هەفتەیە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەدا دابەش دەکرێت

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس
عێراق21-11-2026

تەندروستیی بەسرە بۆ رووداو: تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی کارەبا بووەهۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە