رووداو- هەولێر
کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە نێوانیاندا ئارامکۆی سعودی و تۆتاڵی فەرەنسی ، رۆژی هەینی 4-11-2016 لە لەندەن کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی سندووقێکی وەبەرهێنان دامەرزێنن بەمەبەستی پەرەپێدانی تەکنۆلۆجیاکانی پەیوەست بە وزەی نوێ و پاک.
ئەمڕۆ سەرۆکی جێبەجێکاری 7 کۆمپانیای نەوت و گازی گەورە، وردەکاری ئەو سندووقە و هەنگاوەکانی داهاتوو ئاشکرا دەکەن.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە سنووردانانە بۆ (گازی قەتیسماو)، کە دەبێتە هۆکاری گەرمبوونی گۆی زەوی، هاوکات سەرەنج دەخاتەسەر رێگاکانی کەمکردنەوەی خەرجی تەکنەلۆجیای بەرهەمهێنانی وزەی نوێ ، کە ئێستا تێچووەکەی زۆرە.
لەلایەکی دیکەوە ئەم کۆبوونەوەیە بەشێکە لە دەستپێشخەری کەرتی نەوت و گاز بۆ پاڵپشتیکردن لە بڕیارەکەی ساڵی 2014ی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەو پێیەی کە 11 کۆمپانیای نەوتی 20% -ی نەوت و گازی جیهان، بەرهەمدەهێنن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ