ناجێگیریی بەهای دراوی ئێرانی کێشەی بۆ گەشتیاران دروستکردووە

06-05-2018
دیار کوردە @diyarkurda
ناتوانن بەئاسانی پارەی وڵاتەکانیان بۆ تومەن بگۆڕنەوە
ناتوانن بەئاسانی پارەی وڵاتەکانیان بۆ تومەن بگۆڕنەوە
نیشانەکردن ئێران
A+ A-

رووداو - هەولێر

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بیانی روو لە شارەکانی ئێران دەکەن، بەڵام گەورەترین کێشە کە رووبەڕووی گەشتیارە بیانییەکان دەبێتەوە، نەبوونی بانکێک یان دووکانێکی ئاڵوگۆڕی دراوە کە یۆرۆ و دۆلار بە تومەنی ئێرانی بگۆڕێتەوە، ئەوەش گەشتیارانی بێزاردەکات.

گەشتیاری هۆڵەندی دەڵێت "ئێمە هاتینە شاری تەبرێز، هەوڵماندا لە بانکێک پارە بگۆڕینەوە، بەڵام بانکەکە یۆرۆ و دۆلاری وەرنەگرت، ویستمان لە دووکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو پارەکە بگۆڕینەوە، بەڵام ئەوانیش پارەیان لانەبوو، بۆیە چووینە نووسینگەیەکی گەشتیاری لەوێ توانیمان پارەکە بگۆڕینەوە، رێژەیەکی باشیشیان هەبوو".

گەشتیاری فەرەنسیش دەڵێت "ئێمە چونکە کەسێک هاوکارمان بوو، هێندە رووبەڕووی کێشە نەبووینەوە، بەڵام ناخۆشە بۆ ئێمە کە ئەو هەموو پارە کاشە لەگەڵ خۆمان بۆ گەشتێک بێنین و نەتوانین کردیت کارتەکانمان بەکاربێنین، ئەوە بێزارکەرە".

بەرپرسانی کەرتی گەشتیاری ئێران دەڵێن، بەمنزیکانە حکومەت کێشەکە چارەسەردەکات.

سەرۆکی رێکخراوی کولتوور و گەشتیاری تەبرێز ئاماژە بەوەدەکات، ئێستا حکومەت کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکە چارەسەردەبێت.

پێشتر ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئێرانیان دەکرد، بەزۆری گەشتیاری ناوچەکە بوون، بەڵام لەدوای رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی 2015 ژمارەی گەشتیارەکانی رۆژئاوا، بەتایبەتیش ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی رووی لە زیادبوون کردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە