وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 50 ملیار دیناری بۆ بەغدا ئامادە کردووە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئارێز خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، داهاتی نانەوتیی ئەم مانگە ئامادە کراوە، بەڵام بۆ ناردنی چاوەڕێی رەزامەندیی بەغدا دەکەن تاوەکو لە بەرامبەردا پارەی مووچە بنێردرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 05-05-2026 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "بۆ ئەم مانگە نزیکەی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ئامادە کراوە بۆئەوەی بنێردرێتە بەغدا، بەڵام چاوەڕێی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقین تاوەکو وەزیرە کوردەکان ئەم بابەتە باس بکەن."
 
بەپێی گوتەی سەرچاوەکە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت تەیف سامی، وەزیری دارایی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ئەو بڕە پارەیە دەرببڕن و بەڵێن بدەن کە لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، ئەوانیش پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرن.
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، "لەم چەند رۆژەی ئەم هەفتەیەدا یەکلا دەبێتەوە کە پارەکە دەنێرین یان نا. ئەگەر ناردمان، ئەوا ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە رەنگە بکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو."
 
پرسی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی یەکێکە لەو مەرجانەی حکومەتی فیدراڵ بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دایناوە. پێشتر رێککەوتن کرابوو هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیاری داهاتە نانەوتییەکانی بخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و کەمبوونی داهاتی نانەوتی، ئەو بڕە بە گوێرەی مانگ دەگۆڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 4,540 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە بە بەرزبوونەوە کرایەوە، دوای ئەوە دوێنێ بۆ نزمترین ئاستی یەک مانگی رابردوو دابەزی. سەرەڕای ئەوەش بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئەمڕۆ سنووردار بووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت کە مەترسییەکانی هەڵاوسانی بە زیندوویی هێشتووەتەوە.