بەهای پشکەکانی کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن بەڕێژەی 20% دابەزی

05-07-2016
رووداو @Rudawkurdish
.....
.....
نیشانەکردن گۆڵف کێستۆن
A+ A-

 

رووداو - هەولێر

بەهۆی نەگەڕاندنەوەی قەرزی وەبەرهێنەرەکان لەکاتی دیاریکراودا، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای "گۆڵف کێستۆن" بەڕێژەی 20% دابەزی.

ئەو دابەزینە لەکاتێکدایە کە ئەو کۆمپانیایە لە مانگی ئایاری رابردووەوە بە کردەیی مایەپووچ بووە، بەڵام لەپێناو باشتر کردنی رەوشی خۆی مایەپووچبونی رانەگەیاندووە. 

کۆمپانیای "گۆڵف کێستۆن" ئێستا کۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەی نەوتی شێخان، هاوکات لە چەند کێڵگەیەکی دیکەی کوردستان، هاوپشکە. 

دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن دوای ئەوە هات کۆمپانیاکە نەیتوانی 26 ملیۆن لە قەرزەکانی، کە کاتی دانەوەی لە مانگی چواری ئەمساڵدا بەسەرچوو، بگەڕێنێتەوە بۆ وەبەرهێنەران.

بەهای هەر پشکێکی کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن گەیشتە خوارەوەی چوار پێنس، پێش ئەوەی دوای چەند کاژێرێک نیوەی زیانەکانی قەرەبووکردەوە.

رۆژی رابردوو بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە نزیکبووە لە 4.30 پێنس، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5-7-2016 زیاتر دابەزی بۆ 4.11 پێنس.

ساڵی رابردوو بەهای هەر پشکێکی کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن بە 33.75 پێنس مامەڵەی پێوە دەکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە