وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر هاوردەکردنی تەماتە و پیاز زیادکرد

05-09-2016
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر هاوردەکردنی تەماتە و پیاز زیادکرد
وەزارەتی کشتوکاڵ باجی لەسەر هاوردەکردنی تەماتە و پیاز زیادکرد
نیشانەکردن وەزارەتی کشتوکاڵ
A+ A-

رووداو -هەولێر

بەرهە کشتوکاڵییەکان لە ناوچە ساردەکانی باشووری کوردستان پێگەیشتوون، جووتیاران لە ناوچەکانی پێنجوێن، سیدەکان و حاجی ئۆمەرانەوە هاتوون بۆ هەولێر و سەردانی وەزیری کشتوکاڵیان کرد.

دوای گفتووگۆ و کۆبوونەوە، وەزیری کشتوکاڵ بڕیارەکانی خۆی بۆ ئەم وەرزە دەرکرد، بە جۆرێک باجی هەر کیلۆیەک تەماتە و پیازی هاوردەکراو لە ئێران، تورکیا و وڵاتانی دیکەوە لە 250 دینارەوە کرا بە 350 دینار.

نزیکەی 153 هەزار جووتیار لە هەرێمی کوردستان زەوییەکانیان سەوزکردووە، جووتیاران هۆشداری دەدەنە حکومەت، ئەگەر هاوکاریان نەکرێت بۆ رکابەری بەرهەمە هاوردەکراوەکان و زیانەکانیان کەمنەکرێتەوە، ئەوا ئامادەنین ساڵی داهاتوو بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕەکانەوە، بەوەش پارەیەکی زیاتری باخەڵی هاونیشتمانیان بۆ دەرەوەی باشووری کوردستان دەچێت.

بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ نایشارنەوە لە هەندێک خاڵی سنووری بە تایبەتی لە سنووری گەرمیان بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردەکار و بە قاجاخ یان بەبێ باج دەگەنە بازاڕەکان، بەوەش بە نرخێکی کەم دەفرۆشرێن و زیانی گەورە بە بەرهەمی نیوخۆیی دەگات، بۆیە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەن خاڵەکان تووندتربکرێن و سزای قاچاخچیان بدرێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە