رووداو-Reuters
بەپێی بەیاننامەیەكی كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن، كۆمپانیاكە بۆ ماوەیەكی كاتی هەناردەكردنی نەوتی لە رێی تەنكەری نەوتهەڵگرەوە راگرتووە و ئێستا نەوت تەنیا لە بازاڕی ناوخۆدا دەفرۆشێت، تاوەکو ئەو كاتەی كە دەستحەقی كۆمپانیاكە بەرێكوپێكی دەدرێت.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، گۆڵف كێستۆن لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە وتووێژدایە بۆ وەرگرتنی دەستحەقی كۆمپانیاكە.
كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن كە لە كێڵگەی شێخان كۆمپانیای سەركارەو رۆژانە نزیكەی 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، رایگەیاندووە، كۆمپانیاكە لەمساڵدا بە وریاییەوە خەرجدەكات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پلانی دارایی دادەرێژێت.
جۆن گریستن لاوەر، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن رایگەیاندووە، دڵنیاین پێدانی دەستحەقی كۆمپانیاكە لە داهاتوویەكی نزیكدا رێكوپێك دەكرێت و كۆمپانیاكە دەستحەقی ئەو نەوتەی، كە ئێستا هەناردەی دەكات و لە رابردوودا هەناردەی كردووە وەردەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ