کۆمپانیای رووسنەفت یەکەم بارە نەوتی کوردستان وەردەگرێت

08-04-2017
رووداو @Rudawkurdish
بازاڕی نوێ بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان دەدۆزێتەوە
بازاڕی نوێ بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان دەدۆزێتەوە
نیشانەکردن رووسنەفت نەوت
A+ A-

رووداو- هەولێر

گوتەبێژێکی کۆمپانیای روسنەفت ئاشکرایکرد ئەم هەفتەیە کۆمپانیاکەیان بڕی 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ بەندەری تریست لە ئیتالیا و لەوێشەوە لەرێی بۆری ترانس ئالپاین دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەکەی کۆمپانیای رووسنەفت لە ئەڵمانیا.


گوتەبێژەکەی کۆمپانیای رووسنەفت هەروەها رایگەیاند گرێبەستەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی کۆمپانیاکە دەدات ، سەرچاوەکانی دابینکردنی نەوتی خاوی خۆی هەمە رەنگ بکات و بەوپێیەش لە مەترسییەکانی دابینکاری نەوت بۆ پاڵاوگەکانی کەمدەکاتەوە ئەگەر هاتوو هەلومەرجێکی لەناکاو لە بازاڕدا روویدا. 

کۆمپانیای رووسنەفت جەختی لەوە کردووەتەوە کە نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان گونجاوە بۆ پاڵاوگەکانی لەسەر ئاستی جیهاندا.

ئیگور سچین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای رووسنەفت کە راوێژکارێکی نزیکی ڤلادیمیر پوتین سەۆکی رووسیایە رایگەیاند، کۆمپانیاکەی بازاڕی نوێ بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان دەدۆزێتەوە.

بەپێی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رووسنەفت ، کۆمپانیاکە لە بری پێدانی نەوت، نزیکەی یەک ملیار دۆلار وەک پارەی پێشەکی دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و تا ساڵی 2019 ش کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان .

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو باریەوە رایگەیاند، کڕينی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای رووسنەفت بەو مانایەیە کە خواست لەسەر نەوتی کوردستان زیادیکردووە. پێشبینیشی کرد دوای هاتنی رووسنەفت بۆ بازاڕی نەوتی کوردستان، کۆمپانیا گەورەکانی دیکەی نەوت لە جیهاندا روو لە کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەن.

بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە مانگی 2-2017 لە پەراوێزی کۆنفڕانسی هەفتەی نەوتی لەندەن ئاشکرا کرا، کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستان تەنیا بەشێکە لە رێککەوتنەکە و کۆمپانیاکە جگە لەوەش بەشداریی لە پەرەپێدانی ژێرخانی نەوت و لوجستیک و کەرتی باڵادەستی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات.

کۆمپانیای رووسنەفت
بنەکەی سەرەکی لە مۆسکۆیە
--
بەڕێوەبەری جێبەجێکار
ئیگۆر سچین
راوێژکاری نزیکی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتینە
---
بوارەکانی کارکردن
نەوت و گاز
بەرهەمە نەوتییەکان
پێترۆکیمیاییەکان
--
داهاتی ساڵانە
9 ملیار دۆلار
قازانجی ساڵانە
1.3ملیار دۆلار
---
خاوەندارییەتی
حکومەتی رووسیا
50%
کۆمپانیای BP
19.75%
قەتەر و کۆمپانیای گلینکۆر
0.54%
---
پاڵاوگەکانی کۆمپانیای روسنەفت لە ئەوروپا
پاڵاوگەی میرۆی ئەڵمانیا
24% پشکەکان
پاڵاوگەی بایرن ئۆیلی ئەڵمانیا
25%ی پشکەکان
--
پاڵاوگەی ڤادیناری هیندستان
49%
---
حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارەی پێشەکی لە بری پێدانی نەوت
ڤیتۆڵ
گلینکۆر
رووسنەفت
3ملیار دۆلار
---
روسنەفت
1ملیار دۆلار
30% پارەی پێشەکی وەرگیراوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە