زیانەکانی بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران رۆژانە نزیکەی سێ تریلیۆن تمەنە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەبەرد حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی رێکخراوی کۆمپیوتەری ئێران رایگەیاند، بڕینی ئینتەرنێت لە وڵاتەکەدا رۆژانە زیانێکی گەورە بە ئابووری دەگەیێنێت، بڕەکەی بە 2 بۆ 3 تریلیۆن تمەن دەخەمڵێندرێت.
 
عەلی حەکیم جەوادی، سەرۆکی رێکخراوی کۆمپیوتەری ئێران دەڵێت، "ئەو خەمڵاندنە داراییە هێشتا تەواو نییە و هەموو بەشەکانی نەگرتووەتەوە، بۆیە بێگومان زیانە راستەقینەکان زۆر لەوە زیاترن کە باس دەکرێن."
 
جەوادی راشیگەیاند، بڕینی ئینتەرنێت جگە لە زیانە داراییە راستەوخۆکان، شوێنەواری نەرێنیی قووڵی لەسەر "لەدەستدانی متمانەی بەکارهێنەران، دابەزینی ریزبەندیی نێودەوڵەتیی ئێران لە کەرتی تەکنەلۆجیا" و "زیادبوونی کەسە پسپۆڕەکان" بۆ دەرەوەی وڵات دروست کردووە.
 
بەپێی راپۆرتە میدیاییەکانی نێوخۆی ئێران، تەنیا لە کەرتی پیشەسازیی مۆدێل و جلوبەرگدا، بڕینی ئینتەرنێت کاریگەریی کردووەتە سەر بژێوی و کار و پیشەی لانیکەم یەک ملیۆن کەس. 
 
بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران لە ئێوارەی 8ی کانوونی دووەمی 2026 (18ی دەی 1404) بە بڕیاری ناوەندە ئەمنییەکان دەستیپێکرد، ئەوەش دوای سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان لە چەندین شاری وڵاتەکە، هەرچەندە بەرپرسانی تاران باسیان لەوە کرد بڕیارەکە بۆ "پاراستنی ئاسایشە،" بەڵام ئابووریناسان هۆشدارییانداوە بەردەوامیی ئەم دۆخە دەبێتە هۆی داڕمانی یەکجاریی ئابووریی دیجیتاڵ لەو وڵاتەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی سەوزە و میوە لە ئێران. وێنە: ئەرشیڤ

ئابووری و نرخ لەنێو جەنگدا؛ خۆراک لە ئێران گرانبووە و هەڵاوسان بەرزتر بووەوە

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییە سەربازییەکان، بازاڕەکانی ئێران رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی بەرزبوونەوەی نرخەکان و گۆڕانکاری لە سیستمی دابەشکردنی کاڵاکاندا بوونەوە، لەکاتێکدا ئامارەکان باس لە هەڵئاوسانی سێ ژمارەیی دەکەن، حکومەت جەختی لە هەبوونی خۆراک کردەوە