رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا گۆڕانکاری کەمی بەخۆیەوە بینی و ئۆنسەیەکی بە 4759 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا کە تەنیا چەند دۆلارێک کەمتر بوو بەراورد بە نرخی رۆژی پێنجشەممە.
بەڵام نرخی زێڕ لە ئاستی هەفتانەدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبووەتەوە و لە ماوەی دوو هەفتەشدا نزیکەی 300 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەگەری بەردەوام بوونی و رێککەوتنی نێوان دوو وڵات بۆ کۆتایی پێهێنان بە شەڕ، هۆکاری بەرزبوونەوەی هەفتانەی نرخی زێڕە. هاوکات وەبەرهێنەر و بازرگانان چاویان لە بانکی ناوەندی ئەمریکا و روانگەی بانکەکەیە سەبارەت بە سیاسەتی نەختی و سوودی بانکی.
تای وۆنگ، بازرگانی سەربەخۆی کانزاکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، " ئەگەر هاتوو کڕیاران بتوانن ئاستی 5000 بەدەست بهێننەوە، ئەوا دەتوانن نرخی زێڕ بەرەو ئاستە بەرزە مێژووییەکانی هانبدەن."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، وەستانی شەڕ بە کاتی بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان دووبارە باس لە ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە بکەن.
شرۆڤەکاران پێیانوایە هێوربوونەوەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە هۆکار بۆ دابەزینەوەی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی کانزاکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ