Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تمەنی ئێرانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

تمەنی ئێرانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری12-01-2025

بەهای دراوەکان؛ تمەن ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە دابەزین تۆمار کرد

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-01-2025

بابەتی پەیوەندیدار

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟
ئابووری31-05-2026

دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە؛ کەی سایلۆکان گەنم وەردەگرن؟

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە
ئابووری31-05-2026

یەک دۆلار بە 170 هەزار و 500 تمەنە

نرخی زێڕ نزیکبووەتەوە لە خاڵێکی وەرچەرخان
ئابووری31-05-2026

نرخی زێڕ نزیکبووەتەوە لە خاڵێکی وەرچەرخان

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ماڵپەری ئۆنلاینی (نەڤەسان) تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی ناوخۆی ئێران، بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزیوە و ئەمرۆ یەکشەممە، یەک دۆلار بە 82 هەزار و 150 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-01-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرامبەر 8 ملیۆن و 280 هەزار تمەنی ئێرانە".
 
بەپێی ئەو بازرگانانەی کە لە بازاڕی دراوی تاران، ناسراو بە بازاڕی فێردەوسی مامەڵەی دراوەکان دەکەن، رێگریی یەکێک لە بەندەرەکانی چین لە کەشتییە ئێرانییەکان، بووەتە هۆکار پرسیاری زۆر سەرهەڵبدات کە لەوە بەدواوە و بەتایبەتی لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژیردراوی ئەمریکا، ئێران تاوەکو چەند دەتوانێت بەردەوام بێت لە فرۆشتنی نەوتی خۆی؟
 
بەپێی ئەو بازرگانانە، حکومەتی چین بەهۆی نیگەرانی لە سەپاندنی پێناسە گومرکییەکان لەلایەن ئەمریکاوە بە ئەگەری زۆرەوە کڕینی نەوتی ئێران سنووردار دەکات.
 
شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە هەوڵەکانی حکومەتی ئێران بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی رێکخراوی ( FATF) کە رێکخراوێکە لەلایەن وڵاتانی جی حەوتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شوشتنەوەی پارە دامەزراوە، بە ئەگەری زۆرەوە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی دابەزینی بەهای تمەن سنووردار بێت.
 
ئەندامبوون لە FATF دەبێت لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسندبکرێت، ئەمەش وا دەکات پرۆسەکە کاتی زۆر بخایەنێت.
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
 
100 دۆلار: 151 هەزار دینار
100 دۆلار: 3450 لیرەی تورکی
1,000,000 لیرەی سووری: 184 هەزار دینار
100 یۆرۆر: 154 هەزار دینار
100 پاوەن: 181 هەزار دینار
1,000 کرۆنی سوێدی: 111 هەزار و 500 دینار