رووداو- هەولێر
میکانیزمی هەناردەکردنی نەوت و لایەنی سەرپەرشتیاری ئەو پرۆسەیە، ئایا کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان (کۆمۆ) بێ یان کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بێت، خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە لەبارەی نەوتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی هەناردەکردنی نەوت مافێکی دەستووری خۆیەتی، لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەوەی، کە هەناردەکردنی نەوت مافێکی دەستووری حکومەتی فیدراڵەو بوونی کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان (کۆمۆ) رەتدەکاتەوە.
فەرهاد ئەتروشی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق لەمبارەوە بە(رووداو)ی راگەیاند: "حکومەتی عێراق بە ئاشکرا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە مافی حکومەتی کوردستان نازانێ و بە ناراستەوخۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی کوردستان دەکات (کۆمۆ)".
ئەتروشی گوتیشی "حکومەتی عێراق لەو پرسە پشت بە یاسایەکی سەردەمی رژێمی بەعسی پێشوو دەبەستێ، کە مافی هەناردەکردنی نەوت لە عێراق دەداتە کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بەڵام هەرێمی کوردستان بەو بۆچوونە قایڵ نابێ".
ماددەی (130)ـی دەستووری فیدراڵی عێراق، کە دەڵێ (ئەو یاسایانەی پێش رووخانی رژێمی پێشوو لە عێراق کاریان پێکراوە، ئێستاش کاریان پێدەکرێ ئەگەر هەڵنەوەشێندرابنەوە یان هەموارنەكرابن) و نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە نەوت غاز لە عێراق، بیانووی حکومەتی عێراقە بۆ پەنابردن بۆ یاساکانی سەردەمی رژێمی پێشوو لەبارەی هەناردەکردنی نەوتەوە.
هاوکات حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە رایگەیاند، "بەغداو هەولێر هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی هەناردەکردنی نەوت".
شەهرستانی دیسان و وەک هەموو جارێک جەختی لەوەش کردەوە، کە "نەوتی بەرهەمهێنراو لە عێراق سامانی هەموو گەلی عێراقە، بەوپێیەش دەبێ ئەو نەوتە رادەستی حکومەتی عێراق بکرێ و بەپێی میکانیزمەکانی کۆمپانیای (سۆمۆ) بفرۆشرێ و داهاتی ئەو نەوتەش لە سندووقی پەرەپێدانی عێراق لە ئەمریکا دابنرێ".
هاوکات حکومەتی عێراق لە نوێترین هەڵوێستیدا و بە گوێرەی ئاژانسی (رۆیتەرز)، پەنای بۆ هەردوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی پارێزەری (فینسۆن و ئیلکینز) بردووە بۆ رێگەگرتن لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جیهانی تورکییەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە: "خیلافی هەولێرو بەغدا لەسەر خاڵێكە، بەغدا دەڵێ نەوتەكە رادەستی (سۆمۆ) بكەن، ئەو دەیفرۆشێت و دەیكاتە بودجە لە بەغدا و جارێكی دیكە بۆتانی دەنێردرێتەوە، بەڵام ئێمە جگە لە مافی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان هیچ مافێكی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بە ڕەوا نازانین".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ