رووداو - هەولێر
لە جنێڤی پایتەختی سوویسرا ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونی پێشانگای نێودەوڵەتی جنێڤ بۆ خشڵ و ئەڵماس کە بە جێم جنێڤ ناسراوە دەکرێت.
لە پێشانگاکەدا چەندین جۆری جیاوازی ئەڵماس و خشڵی گرانبەها دەخرێنە روو و بەشێکیشیان بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن، کە نرخی هەندێک لەم ئەڵماسانە، وەک ئەم ئەنگوستیلە ئەڵماسە 50 کاراتە، دەگاتە 7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
ماکس فاوسێت، شارەزا لە بەشی خشڵی کۆمپانیای کریستی دەڵێت "بە گوێرەی مەزەندە نرخی ئەم ئەنگوستیلە ئەڵماسە لە نێوان 5 بۆ 7 ملیار دۆلارە، واتە 100 هەزار دۆلار بۆ هەر کاراتێک ئەمەش لە کاتی دانانی یەکەمین نرخی زیادکردنەکە، بەڵام ئێمە چاوەڕێدەکەین لە زیادکردنەکەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو نرخەکەی بگاتە 6.5 تا 7 ملیۆن دۆلار".
جگە لە ئەڵماس بەردە گرانبەهاکانی دیکەی وەک زومرود لە پێشانگاکەدا نمایش دەکرێن و دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە. وەک ئەم ملونکەیەی کۆمپانیای تیفانی کە چاوەڕێ دەکرێت نرخەکەی ملیۆنێک دۆلار تێپەڕێنێت.
راوڵ کاداکیا، سەرۆکی بەشی نێودەوڵەتی لە کۆمپانیای کریستی دەڵێت "ئەمە ملوانکەی زومرود و ئەڵماسی سەدەی 19ـیە و لەلایەن کۆمپانیای تیفانییەوە درووستکراوە. ملوانکەیەکی جوانە و بەردی زۆر تایبەتی تێدا بەکار براوە و زۆر بە ناوازەیی و جوانی دیزاین کراوە، بە زۆری زومروود بە شێوەی لاکێشەیی و چوارگۆشەیی دیزاین دەکرێن. بەڵام ئەم دیزاینە بازنەییە و نزیکەی 40 کاراتە و کوالیتییەکەی زۆر باشە".
رۆژی 16ـی ئایار پێشانگای نێودەوڵەتی جنێڤ بۆ خشڵ و ئەڵماس دەکرێتەوە و چاوەڕێدەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە ئارەزوومەندانی ئەڵماس و هەروەها بازرگان و کڕیاران سەردانی بکەن.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ