یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4820 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە سەرووی 4800 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، دووبارە ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر. 
 
ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا گەشبینی دروستکردووە کە نرخەکانی نەوت و سووتەمەنی لە چەند مانگی داهاتوودا دابەزن و هەڵاوسان لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت، ئەوەش بەڕوونی قازانجی بە زێڕ گەیاندووە.
 
ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، یەک ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ 4820 دۆلار.
 
سەرەڕای ئەوەی شەڕی ئێران نرخەکانی سووتەمەنی بەرزکردووەتەوە و بووە هۆکار بۆ ئەوەی رێژەی هەڵاوسان لە مانگی رابردوودا ئاستی 3٪ دەرباز بکات، بەڵام هێشتا بەرپرسانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا نەیانگوتووە کە بۆ کۆنترۆڵی هەڵاوسان لە ئەمساڵدا سوودی بانکی بەرزدەکەنەوە.
 
لێدوانەکانی چەندین بەرپرسی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە بانکەکە چاوەڕێیەوە بزانێت جەنگی ئێران بەرەو چ ئاراستەیەک دەڕوات و هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانکی.
 
بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان ئەگەر رووبدات، زیان بە نرخی زێڕ دەگەیێنێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەک لە تەنگەی هورمز. وێنە: Reuters

کەشتییەکی نەوتی بەرەو بەندەری بەسرە دەڕوات بۆ بارکردنی نەوت

ئێستا کەشتییەکی گەورەی نەوت کە بەرەو عێراق دەچێت، بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا هەوڵێکی بۆ تێپەڕبوون بەرەو کەنداو شکستی هێنا. ئەمەش دەبێتە یەکەم کەشتیی نەوتی کە بەرەو عێراق بڕوات لەدوای ئەوەی گەمارۆی ئەمریکا لە رۆژی دووشەممەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە