سەتان هەلی کار لە هەولێر راگەیێندران

16-12-2017
رووداو @Rudawkurdish
 نەبەرد حوسێن، پەیامنێری رووداو لە هەولێر زانیاری ورد لەبارەی پێشانگاکە دەخاتەڕوو
نەبەرد حوسێن، پەیامنێری رووداو لە هەولێر زانیاری ورد لەبارەی پێشانگاکە دەخاتەڕوو
نیشانەکردن هەولێر هەلی کار
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە فامیلی مۆڵی شاری هەولێر پێشانگایەکی هەلی کار بە بەشداری 25 کۆمپانیای نێوخۆیی و بیانی کراوەتەوە و سەتان هەلی کاری تێدا راگەیێندراون.



نەبەرد حوسێن، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، پێشانگاکە لە کاژێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ کراوەتەوە و تاوەکو کاژێر 08:00 ی شەو بەردەوامدەبێت. 

هاوکات جیهاد خالید، رێکخەری پێشانگاکە بە رووداوی راگەیاند: "پێشانگاکە تەنیا ئەمڕۆیە و 25 کۆمپانیا و رێکخراوی بیانی تێیدا بەشدارن، هیچ ئامارێک لەبەردەست نییە، بەڵام هیوادارین زۆرترین هەلی کار پێشکەشی کارخوازان بکەین، هەلی کارەکانیش لە زۆربەی بووارەکاندان".


هەروەها هادی سەلیمی، پەیامنێری رووداو لە شوێنی پێشانگاکە رایگەیاند، دوو بۆ سێ کۆمپانیای بەشداربوو لە پێشانگاکە ئەرکیان تەنیا راوێژکارییە و رێنمایی بە کارخوازان دەدەن چۆن کاریان دەستکەوێت.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە