حکومەت: لایەنێکی پێکهێنەری حکومەت رێنیشاندەری ناحەزان بوو بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران

18-03-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری دروستبوونی کێشە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە "لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوتن" و دەڵێت، "ئەوان رێنیشاندەری ناحەزانی هەرێمی کوردستان بوون بۆ دروستکردنی فشار بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران." 
 
بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئاداری 2024، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە. 
 
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەغدا تەنیا 59٪ـی مووچەی فەرمانبەرانی ناردووە؛ "نە سووکایەتی قبووڵ دەکەین و نە جیاکاری لەنێوان فەرمانبەرانمان دەکەین" و دەشڵێت، "سیاسەتی برسیکردن بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە دژی دەوەستین."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، حکومەت و "بەتایبەت"سەرۆکوەزیران سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانن. 
 
"دووپاتیشیدەکەینەوە داکۆکی لەسەرجەم مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین و پێشێلکردنی مافە دەستورییەکانمان و جیاکاری و سیاسەتی برسیکردن بە هەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە دژی دەوەستین." حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەڵێت.
 
لە 11ـی ئادارەوە وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 560 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستان.
 
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، پارەی ئەو لیستانەی ناردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆی ناردووە، بەڵام لیستی وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ، ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش، تەنیا بە ژمارە نێردراوە نەوەک بە زانیاری وردەوە.  
 
پارەکە بۆ مووچەی مانگی شوبات نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە رانەگەیێندراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای پارەی زیاتری کردووە بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا خشتەی تەواوی مووچەخۆران رابگەیێنێت.
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 12ـی ئادار لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی شوبات داوای 949 ملیار 813 ملیۆن دیناریان لە بەغدا کردبوو، بەڵام بەو بڕەی کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچە ناردوویەتی 390 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە. 
 
رۆژی هەینی، 15-3-2024یش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان گوتی، داهاتی نێوخۆ 374 ملیار دینارە، بەڵام بەشێکی لە فەرمانگەکاندا چەکە و کاش نییە؛ بەشێکی دیکەی وەک داهات هەژمار دەکرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو، کارەبا و قەرزەکانی دیکەیە کە لای هاونیشتمانییانە و بەشێوەی کاش ناگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری دروستبوونی کێشە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە "لایەنێکی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کەوتن" و دەڵێت، "ئەوان رێنیشاندەری ناحەزانی هەرێمی کوردستان بوون بۆ دروستکردنی فشار بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران." 
 
بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 18ـی ئاداری 2024، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دواکەوتنی مووچە بڵاوکردەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

بڕیارێکی دادگەی ئەمریکا دژی ترەمپ نرخی زێڕی زیاتر لە 100 دۆلار بەرزکردەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 111 دۆلار بەرزبووەوە و بە 5108 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.