تاوه‌كو چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌وتی خۆمان بفرۆشین دوو هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت كه به‌غدا بۆمان ده‌نێرێت. ته‌نانه‌ت ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر به‌غدا 450 ملیۆن دۆلار بنێرێت، ئێمه به فرۆشتنی نه‌وتی خۆمان 900 ملیۆن دۆلار زیاترمان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی كردبوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانپایه‌كی گه‌وره‌ی جیهانی ئاماده‌ن تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی درێژ كۆی گشتی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكڕن، تانه‌ت به‌پێی قسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیایه‌ك ئاماده‌گی ده‌ربڕیبوو به مامه‌ڵه‌یه‌كی 8 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مانگی پێشوو به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیان: ئه‌م مانگه به‌غدا پاره نه‌نێرێت ئێمه په‌یوه‌ستنابین به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵیدا و، گوتیشان دڵنیاین به‌غدا پاره‌نانێرێت و هیچ مانگێكیش له 600 ملیار دینار زیاتر نادات، هه‌رچه‌ند نه‌وتی بده‌ینێ.
ئه‌وه 16 رۆژی ئه‌م مانگه تێپه‌ڕیوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌بری بڕیار بێده‌نگی له فرۆشتنی نه‌وت كردووه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆو، تازه به‌نیازن لیژنه دروستبكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه بكەن، له‌كاتێكدا زۆر زۆر باش ده‌زانن ئه‌م لیژنەیە هیچ ئه‌نجامێكی نییه.
قه‌یرانه داراییه‌كان رۆژ به‌رۆژ قوڵتر ده‌بنه‌وه و به پاره‌ی به‌غدا نا‌توانیت مووچه بده‌یت، نه‌ك پاره‌ی پرۆژه و قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت و خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌ڵێن: ده‌توانین سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خۆمان بفرۆشین و به‌فرۆشتنیشی كێشه داراییه‌كان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین و كڕیار و بازاڕییش هه‌یه، به‌ڵام نایكه‌ن بۆ...
ده‌بێت ئه‌م گرێیه بكرێته‌وه...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ