رووداو- هەولێر
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی ئەو مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەداوە.
عەلی موسەوی، راوێژكاری راگەیاندنی نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، هیچ بڕیارێكی لەبارەی ناردنی مووچەی ئەو مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەداوە.
راوێژكارەكەی مالیكی راشیگەیاند، بڕینی مووچەی فەرمانبەران هۆكاری خۆی هەیە و دەرئەنجامی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقە و دەبێت بە زووترین كات ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.
موسەوی هاوكات گوتیشی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، باس لە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نەكراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ