نرخی نەوتی برێنت 96 دۆلاری تێپەڕاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە بە بەرزبوونەوەی بەرچاو کرایەوە و بەڕێژەی 6٪ سەرکەوت، بەوپێیەش بەشێکی بەرچاو لە زیانە 9٪ـییەکەی رۆژی هەینی قەرەبوو کردەوە.
 
هۆکارەکەی، دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بازرگانیی ئێرانییە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە. سوپای پاسداران رایگەیاندووە، وەڵامی ئەو دەستدرێژییەی ئەمریکا دەداتەوە.
 
ئەم گرژییانە لە کاتێکدا ئاگربەستی دوو هەفتەیی بەرەو کۆتایی دەڕوات، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
 
ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکان، لەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 6 دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 96 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 6 دۆلار و 53 سەنت بەرزبووەوە و بە 90 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ساول کاڤۆنیچ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئێم ئێس تی مارکیوز) لەو بارەیەوە رایگەیاند، " نرخی نەوت ئەمڕۆژانە زیاتر کاریگەری بەرامبەر بە پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیای دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئێران دەدات تاوەکو هێمای راستەقینەی دۆخی بازاڕ بێت کە رووبەڕووی کورتهێنانێکی بێ وێنە لە خستنەڕوو بووەتەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوت: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت، عێراق مانگانە 7 ملیار دۆلار زیان دەکات

بەهۆی پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی باشوورەوە، عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە بووەتەوە. گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوت رایدەگەیێنێت، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمتر لە سێیەکی جاران دابەزیوە و وڵاتەکە مانگانە نێوان 5 بۆ 7 ملیار دۆلار زیان دەکات