نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 4800 دۆلار دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

توندبوونەوەی ململانێی ئێران و ئەمریکا لە تەنگەی هورمز و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە، دووبارە نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی نرخی زێڕ.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نزیکەی 50 دۆلار دابەزی و ئێستا لە دەوروبەری 4800 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئیلیا سپیڤاک، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (تەیستی لایڤ) رایگەیاند، "ئاگربەستە دوو هەفتەیییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران خەریکە کۆتایی پێدێت کە بازاڕەکانی جیهانی بەرزکردبووەوە."
 
هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئەمریکا بگەنە پاکستان بۆ دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئێران، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاندووە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکیان، ئامادەی دانوستاندن نابن.
 
بەرزبوونەوەی دووبارەی نرخی نەوت و لەدوای ئەوەش بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا سیاسەتی نەختی تووند بگرێتەبەر کە زیان لە نرخی زێڕ دەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوت: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت، عێراق مانگانە 7 ملیار دۆلار زیان دەکات

بەهۆی پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی باشوورەوە، عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی گەورە بووەتەوە. گوتەبێژی پێشووی وەزارەتی نەوت رایدەگەیێنێت، بەرهەمهێنانی نەوت بۆ کەمتر لە سێیەکی جاران دابەزیوە و وڵاتەکە مانگانە نێوان 5 بۆ 7 ملیار دۆلار زیان دەکات