رووداو - هەولێر
رەنگە زۆرجار گوێبیستی ئەو نوێکاریانە بووبین کە لەڕێگەی رۆبۆتەوە ئەنجامدەدرێت، ئەگەر پێشتر رۆبۆت دروستکرابێت بۆ ئەوەی وەک کارمەندی هوتێل و چێشتخانەکان کاربکەن، ئەوا ئەم جارەیەیان رۆبۆتەکان خەریکە جێ بە یاریزانانی تۆپی پێ لەق دەکەن.
لە شاری هەفی لە چین 19یەمین پیشانگای پێشبڕکێی جیهانی رۆبکاپ کرایەوە و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو، کە 2000 بەشداربوو لە 47 وڵاتی جیاجیا بەشداریان تێداکردبوو بە 174 تیمی جیاواز. ئەم پیشانگایە لە 19-ی تەمموز دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ 23-ی مانگ بە کۆتادێت.
ئەگەرچی نوێکاری لە رۆبۆتدا کارێکی ئاسان نییە، بەڵام بەشداربووانی ئەم پێشانگایە دەڵێن: " ئەم رۆبۆتە بچوکانە دەکرێت ئاماژەیەک بن بۆسەرکەوتنی بیرۆکەکە، هەرچەندە ئێستا زیاتر بەرەو پێشبردنییان کارێکە ئاسان نییە"، هەوروەها دەڵێن "ئامانجامان ئەوەیە لە ساڵی 2050 جێگەی فیفا بگرێتەوە و رۆبۆتەکان بتوانن بە تەواوی یاریبکەن".
سیمۆن گۆتلیب، ئەندامی تیمی فۆمانۆیدس گوتی:" رۆبۆتەکانی ئێمە بچوکن، لەبەر ئەوەش لە یاریگای بچوک یارییان پێدەکەین، رۆبۆتەکان وەکو مرۆڤ یاریدەکەن، لە راستیشدا بیرۆکەکە ئەوەیە کە جوڵە و بینین و کاردانەوەکانی رۆبۆتەکە بۆ ژینگەی دەوروبەری بەرەو پێشڤە ببەین".
پیشانگای جیهانی رۆبکەپ بۆ یەکەمجار لە ساڵی1997 لە یابان بەڕێوەچوو، ئەمەش جاری دووەمە لە چین بەڕێوەدەچێت، بەشداربووانی ئەم پیشانگایە هەموو ساڵێک هەوڵدەدەن کاری تازەتر و هەنگاوی باشتر بنێن لە دروستکردنی رۆبۆتدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ