رووداو- ئاژانسەكان
رۆژی هەینی لەماوەی خولی بۆڕسەی ئاسیادا لەدوای ئاشكراكردنی هەواڵی كۆچكردنی شا عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود، شای سعودیە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس گەیشتە 47 دۆلار. ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی 6 ساڵی رابردوودا.
لەدوای كۆچكردنی شا عەبدوڵڵا، ئەمیر سەلمانی کوڕی دەبێتە شای ئەو وڵاتە، ئەمەش ترسی لەلای بەشێك لە بازرگانان دروستكردووە لە ئەگەری ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەسیاسەتی نەوتی وڵاتەكەدا لەدوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن پاشای تازەوە، بۆیە لەسەرەتای دەستپێكی بۆڕسەكانی جیهاندا لەڕۆژی هەینیدا نرخی نەوت بە ناجێگیری مایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ