دواکەوتنی پڕۆژە بودجەی 2015 كێشەی دارایی قووڵتركردووەتەوە

25-02-2015
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن پڕۆژەیاسای بودجە قەیرانی دارایی
A+ A-

رووداو - سلێمانی

سەرۆكی لیژنەی دارایی‌ و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان رایگدەیێنێ‌، پڕۆژەیاسای بودجەی 2015ی هەرێمی كوردستان زۆر دواكەتووەو ئەوەش قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانی قووڵتركردووەتەوە. ئەو دەڵێت: "دەبوو لەمانگی 11ی ساڵی پێشوو بگەیشتبایە، بەڵام تائێستا نەگەیشتووەتە پەرلەمان".

د.عیزەت سابیر، سەرۆكی لیژنەی دارایی ‌و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژە بەوە دەكات، بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان دەبوو لە مانگی 11ی 2014 پڕۆژەیاسای بودجەی 2015 هەرێمی كوردستان، بەدەست ئەوان بگەیشتبایە، بەڵام تائێستا نەگەیشتووە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ: "چەندین جار داوامان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كردووە، ئەو پڕۆژە یاسایەمان بۆ بنێرن، بەڵام تائێستا نەیانناردووە، هەر دەڵێن ئامادە نەبووە، لەكاتێكدا بەپێی یاسا دەبوو لەمانگی 11ی ساڵی پێشوو بیانناردایە، ئەو دواكەوتنەش قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانی قووڵتر كردووەتەوە، بۆیە هیچ پاساوێكی دیکەش نییە بۆ دواكەوتنی، چونكە بودجەی عێراق پەسەندكراوە بەشی هەرێمی كوردستانیش دیارە چەندە".

لەچەند هەفتەی رابردوودا بودجەی 2015عێراق پەسەندكرا‌و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراق بەنزیكەی 15ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێ‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە