تەیف سامی دوو داواکاریی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەیە

25-02-2026
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، داوای 120 ملیار داهاتی نانەوتی و نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بڕی هەناردەی.
 
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "ئامادەکاریمان بۆ کۆکردنەوەی 120 ملیارەکە کردووە و هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنی مووچە لەلایەن عێراقەوە درا، داهاتەکە دەنێرین."
 
 
ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، ئەنجوومەنی وەزیران "بەدواداچوون دەکات بۆ دواهەڵوێستی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران و دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەبارەی پابەندیی دارایی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر یەکدی."
 
23ی ئەم مانگە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو رۆژە شاندێک دەچێتە بەغدا و رۆژی دواتر لیستی مووچەی مانگی دوو دەداتە وەزارەتی دارایی عێراق.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکەی رووداو، هەمان شاند تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
 
جگە لە ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نێوخۆ، مەرجی عێراق بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان مانگانە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل