رووداو دیجیتاڵ
رۆژی هەینی نرخی نەوت بەهۆی هەواڵە ئابوورییە نەرێنییەکان لە ئەمریکا و لە چین، دابەزی.
ئەگەری خستنەڕووی نەوتی زیاتر لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەسەوە، هەروەها گوشاری بۆ نرخەکانی نەوت هێناوە.
رۆژ هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 74 سەنت دابەزی و بە 68 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 87 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 65 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم ئاستانە کەمترین ئاستی نرخی نەوتن لە ماوەی 3 هەفتەی رابردوودا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئۆرسۆلا ڤان دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە سکۆتلاند ئەم هەفتەیە کۆدەبنەوە و پێشبینی دەکرێت دوولایەنەکە لەسەر چوارچێوەیەک رێکبکەون بۆ ئەوەی شەڕی بازرگانیی نێوانیان زیاد نەکات.
ئامارە ئابوورییەکانی ئەورووپا دەریانخست کە ئابووریی وڵاتە ئابوورییەکان خۆڕاگر بووە بەرامبەر بە پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا.
لە ئەمریکا بەرهەمهێنانی پیشەسازی و داواکاری بۆ بەرهەمی کارگەکان کەمیکردووە و ئەوەش بە نەرێنی کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت داناوە.
لە چین هەروەها داهاتی حکومەت لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا کەمبووەتەوە.
ئەو هەواڵە نەرێنییانە لەسەر ئابووریی ئەمریکا و چین، یەکەم و دووەم گەورەترین ئابووریی جیهان بە گشتی کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخەکانی نەوت دادەنێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ