مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و ناوخۆ دابەشدەکرێت

27-06-2020
شاخەوان مەحموود
رووداو
رووداو
نیشانەکردن مووچە مووچەی فەرمانبەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەم هەفتەیە، دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ دابەشدەکرێت و هاوشێوەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە بە رێژەیەک لێیان دەبڕدرێت.
 
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەر بە دیوانی گشتیی وەزارەتی پەروەردە، کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کراوە، وردەکارییەکانی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی پەروەردە روونکراوەتەوە و بەمشێوەیە:
 
پلە تایبەت/ ا بە رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە
پلە تایبەت/ ب بە رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە
پلە یەک بە رێژەی 28% کەمدەکرێتەوە
پلە دوو بە رێژەی 27% کەمدەکرێتەوە
پلە سێ بە رێژەی 24% کەمدەکرێتەوە
پلە چوار بە رێژەی 22% کەمدەکرێتەوە
پلە پێنج بە رێژەی 20% کەمدەکرێتەوە
پلە شەش بە رێژەی 18% کەمدەکرێتەوە
پلە حەوت بە رێژەی 17% کەمدەکرێتەوە
پلە هەشت بە رێژەی 13% کەمدەکرێتەوە
پلە نۆ بە رێژەی 5% کەمدەکرێتەوە
پلە 10 هیچ لە مووچەکەی کەمناکرێتەوە
مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست بە رێژەی 21% کەمدەکرێتەوە
 
 دەقی نووسراوەکەی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان

 

خشتەی رێکخستنەوەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە

 

هەر لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نابێت هیچ مووچەیەک لە 300 هەزار دینار کەمتر بێت.
 
سبەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێ، دوو شەممەش یەکەی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
 
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28-6-2020 مووچه‌ی دیوان و لیواكانی وه‌زاره‌‌تی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كرێت.
 
رۆژی دووشەممە‌‌ 29-6-2020 مووچه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80‌ خه‌رج ده‌كرێت.
 
هەروەها ئەمڕۆ شەممە 27 حوزەیرانی 2020 لە دامودەزگاکانی وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا. د. محەممەد قادر خۆشناو، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو کە دابەشکردنەکە لەسەر بنەمای گونجاندنی مووچە بۆ ئەم مانگەیە کە بەمشێوەیە دەبێت، بۆ پلە تایبەت و باڵاکان 50٪‏ ی مووچە دەدرێت و ھیچ فەرمانبەرێكیش مووچەکەی لە 300 هەزار دینار کەمتر نابێت.
 
رۆژی 21ی حوزەیرانی 2020 حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەركرد بەپێی بڕیارەكە بەشێوەیەكی گشتیی زۆربەی فەرمانبەران 21% مووچەكانیان دەبڕدرێت. 
 
ئەو كەسانەش كە مووچەكەیان لە 300 هەزار كەمترە، كەمكردنەوەی مووچە نایانگرێتەوە ‌و بڕیارەكەش كاتیە و تەنیا بۆ مووچەی مانگی دوو دەبێت. هاوكات بڕیارە لە سەرەتای مانگی حەوت یاسای چاكسازی بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەپێی یاساكەش دەستكاری دەرماڵەی زۆربەی فەرمانبەران دەكرێت بەتایبەت دەرماڵە ناجێگیرەكان.

 

Rudaw Digital
Edit by: Rawchi Hassan

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

بڕیارێکی دادگەی ئەمریکا دژی ترەمپ نرخی زێڕی زیاتر لە 100 دۆلار بەرزکردەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 111 دۆلار بەرزبووەوە و بە 5108 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.