رووداو دیجیتاڵ
ماوەی دوو رۆژە نرخی زێڕ دادەبەزێت و ئەمڕۆش ئۆنسەیەکی بۆ نزیکەی 4670 دۆلار دابەزی.
ئێران و ئەمریکا تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و دۆناڵد ترەمپ، خۆشحاڵ نییە بە پێشنیازە نوێیەکەی ئێران.
نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مامەڵەیان پێوەدەکرێت و بەرزیی نرخی نەوت و سووتەمەنی بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی گوشار لەسەر نرخی زێڕ بەردەوام بێت.
بازرگانانی زێڕ هەروەها چاوەرێی ئەنجامی کۆبوونەوە دوو رۆژییەکەی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەکەن کە سبەی ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.
ئیدوار میر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (مارێکس) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "سەردێڕە جیۆسیاییەکان هێشتا گەورەترین فاکتەرن لە بازاڕی زێڕدا."
ئەو شارەزایە دەڵێت ئەگەر هاتوو رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران دروست بێت، نرخی دۆلار دادەبەزێت و نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوە ئاراستەی دەگۆڕێت.
ئیدوارد میر دەڵێت، کۆبوونەوەی سبەی بانکی ناوەندی ئەمریکا کە پێشبینی دەکرێت ئەنجامەکەی هێشتنەوەی سوودی بانکی بێت لە ئاستەکانی پێشووی خۆیدا، ناتوانێت هێندە کاریگەری لەسەر بازاڕی زێڕ دابنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ