رووداو-Reuters
كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن، كە لە هەرێمی كوردستان لە كێڵگەی شێخان كاردەكات رایگەیاندووە بۆ كۆكردنەوەی سەرمایەی پەرەپێدانی ئەو كێڵگەیە بەنیازی بڵاوكردنەوەی بۆندەكانی ئەو كۆمپانیایەیە بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار.
شیكارانی دارایی بازاڕ رایانگەیاندووە، گۆڵف كێستۆن بۆ ئەوەی بتوانێت كورتهێنانی بودجەكەی قەرەبووبكاتەوەو بتوانێت ئەو 250 ملیۆن دۆلارە كۆبكاتەوە دەبێت لەسەدا 10 تا 15 سوو بخاتە سەر سەرمایەی وەبەرهێنەران.
لە چەند هەفتەی رابردوودا پشكەكانی كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتی لایەنی سێیەم سەبارەت بە گۆڕانكاری لە هەڵسەنگاندنەكانی یەدەگی كیڵگەی شێخان، بەرێژەی لەسەدا 26 دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەگەر كۆمپانیای گۆڵف كێستۆن نەتوانێت لە رێی بڵاوكردنەوەی بۆندەكانی، ئەو سەرمایەیە كۆبكاتەوە، تا كۆتایی مانگی پێنج رووبەڕووی كورتهێنانی بودجەی 20 ملیۆن دۆلاری دەبێتەوە.
رێژەی كورتهێنانی بودجەی گۆڵف كێستۆن دەتوانێت بەرزبێتەوە بۆ 103 ملیۆن دۆلار تا كۆتایی مانگی یەكی ساڵی 2015.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ