کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێكی گشتیی سلێمانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە کە باسی داهاتی سلێمانی دەکات: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێكی گشتیی سلێمانی. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر ئەم هەواڵە دانراوە کە باسی داهاتی سلێمانی دەکات: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

بەپێی وێبسایتی شەفافییەت داهاتەکانی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە 90٪ کەمی کردووە

هێمن بابان رەحیم

هێمن بابان رەحیم

30-12-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم
هێمن بابان رەحیم30-12-2022

بابەتی پەیوەندیدار

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان
ئابووری24-11-2026

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
ئابووری24-11-2026

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد


رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی وێبسایتی شەفافییەت، داهاتە نێوخۆییەکانی پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بە رێژەی نزیکەی 90٪ کەمبووەتەوە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، لە 41 ملیار دینارەوە بۆ نزیکەی چوار ملیار دینار کەمی کردووە. پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت: "بەشێکی کەمبوونەوەی داهاتەکان پەیوەندییان بە پشووەکانی سەری ساڵەوە هەیە."
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بۆ وێبسایتی شەفافییەت کە قوباد تاڵەبانی نێوەڕاستی ئەم مانگە بۆ خستنەڕووی داهاتەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە وەکو پڕۆژەیەکی سەربەخۆ رایگەیاند، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا کە کۆتا هەفتەی مانگی کانوونی یەکەم و ئەمساڵیشە، داهاتە تۆمارکراوەکانی وێبسایتەکە بریتی بووە لە چوار ملیار و 324 ملیۆن و 713 هەزار دیناری عێراقی کە داهاتەکانی رۆژانی 24-12-2022 تاوەکو 30-12-2022 دەگرێتەوە.
 
لە کاتێکدا ئەو داهاتە رۆژی 17-12-2022 تاوەکو 23-12-2022 بڕی 41 ملیار و 679 ملیۆن و 994 هەزار و 795 دینار بووە.
 
داهاتەکانی ئەم هەفتەیەش بەمشێوەیە دابەشبووە: 
 
- چوار ملیار و 322 ملیۆن و 496 هەزار و 25 دینار بە نەختینە بووە.
- دوو ملیۆن و 217 هەزار و 50 دینار بە چەک بووە.
 
رۆژی هەینی، 30-12-2022، هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی داهاتەکانی ئەو دوو پارێزگایە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کەمبوونەوەی داهات لەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشوو، بەشێکی پەیوەندیی بە دەوامنەکردنی فەرمانگەکانەوە هەیە و بەشێکی پەیوەندیی بە پشووەکانی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە هەیە، بەهۆیەوە جووڵەی بازرگانیش جیاوازە."
 
رۆژی پێنجشەممە، 22-12-2022، نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی داتاکانی نێو وێبسایتی "https://shafafiat.com"ـەوە هەندێک روونکردنەوەی بە تۆڕی میدیایی رووداو دا و رایگەیاند: "کاتێک داھاتەکانمان لە سیستمەکەدا زۆر کەم دەبێت، واتا داھات داخیل ناکرێت، ئەمە مانای ئەوە نییە داھات نابێ، بەڵکو داھاتی کارەبا، ئاو، باجەکان و دەستبەری کۆمەڵایەتی کۆناکرێتەوە، چونکە پشووی فەرمیی فەرمانگەکانە، هەروەها گومرگەکان و دەروازەکان داھاتیان دەبێت، بەڵام بەھۆی پشووی فەرمیی گەنجینەکان داخیل ناکرێن، لەگەڵ ئەوانەشدا سیستمەکە بەردەوامە و سەرجەم ئەو داھاتانەی کە وەردەگیرێن لەدوای سەری ساڵ و پشووەکان داخیل دەکرێت و ھاووڵاتییان دەتوانن بیبینن."
 
رۆژی پێنجشەممە، 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەکو نیشاندانی نیگەرانی لە حکومەت، نزیکەی 50 رۆژ دەبێت بەشداریی کۆبوونەوەکانی حکومەت ناکات، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەگەڕخستنی ئەو وێبسایتەی راگەیاند کە ماوەیەک یەکێتی بە ناوی "تۆش بیزانە.."ـەوە رێکلامی بۆ کرد.
 
وێبسایتەکە لە هەشت بەش پێکدێت، لە لایەن نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دروشمەکەی "بە سیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"ـە، سەرجەم ئەو داهاتانەی بەشێوەی دیجیتاڵی تێدا دەردەکەوێت کە رۆژانە، مانگانە و ساڵانە لەو سنوورەدا بەدەست دێن.
 
پڕۆژەکە لە دوو قۆناخ  پێكدێت، قۆناخی یەكەم؛ شەفافییەت لە داهات. قۆناخی دووەم؛ شەفافییەت لە خەرجی، ئەم قۆناخە دەستیپێكردووە و لە داهاتوویەکی نزیك بەردەست دەبێت.  
 
وێبسایتەکە لە داشبۆرد، خشتەی گەنجینە، هێڵکاری گەنجینەکان، پرسیارە باوەکان، پەیوەندی، داواکردنی زانیاریی، سەنتەری پەیوەندییەکان و دەربارە پێکدێت.
 

بابەتی پەیوەندیدار

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان
ئابووری24-11-2026

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
ئابووری24-11-2026

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە