عێراق مووچەی بۆ 2481 ژنی کوردی ئێزدی بڕیوەتەوە

31-01-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا مووچەی مانگانەی بۆ 2481 ژن و کچی کوردی ئێزدی بڕیوەتەوە.
 
سەراب ئیلیاس، بەڕێوەبەری رزگاربووان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 31-01-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 2481 ژن و کچی کوردی ئێزدی مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە، کە مانگانە 800 هەزار دینار وەردەگرن.
 
ئەو ژن و کچە کوردە ئێزدیانە لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 8ی ژنانی رزگاربووی ئێزدی مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری رزگاربووان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ژمارەیەکی کەم لە رزگاربووان ماون مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە، هەندێک رزگاربوو لە دەرەوەی وڵاتن وەک ئەڵمانیا و سوێد ئەمانە بەشێوەیەکی ئۆنلاین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێ و مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
 
رۆژی 01-03-2021 پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە 8ی ژنانی رزگاربووی ئێزدی پەسند كرد. بە گوێرەی یاساکە، دەبێ سەرجەم رزگاربووانی دەستی داعش قەرەبوو بکرێنەوە.
 
لە هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال لە 3ـی ئابی 2014، داعش کوردانی ئێزدی کۆمەڵکوژ کرد و شەش هەزار و 417 کەسیشی رفاند. تائێستا زیاتر لە سێ هەزار و 580 کوردی ئێزدی رزگارکراون.
 
هەر ژن و کچێکی کوردی ئێزدی لە هەر وڵاتێک بێت، دەتوانێت داواکاری پێشکێش بکات.
 
رۆژی 12ی کانوونی یەکەمی 2024 بۆ یەکەمجار بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە نەینەواوە، چاوپێکەوتن لەگەڵ ژنان و کچانی ئێزدی کرا، کە لە دەرەوەی وڵاتن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل