رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر، کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیک بە بەشداریی پێنج گۆرانیبێژ بەڕێوە بچێت. بەڕێوەبەری موزیکی هەولێر دەڵێت، هاتنە ژوورەوە بێبەرامبەرە و بۆ هەمووانە.
کۆنسێرتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی موزیک و کەلەپووری هەولێر سەرپەرشتی دەکرێت و سبەی پێنجشەممە 01-10-2026 لە هۆڵی پێشەوا کاژێر 04:00ـی ئێوارە دەست پێدەکات.
سەرمەند فوئاد، بەڕێوەبەری موزیک و کەلەپووری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆنسێرتەکە کوردستانییە و گۆرانیی هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی کوردستانی تێدا دەگوترێتەوە".
لەبارەی گۆرانیبێژەکانەوە، بەڕێوەبەری موزیک و کەلەپووری هەولێر گوتی: "حەمە زیرەک، ئاشتی عەزیز، هەندرێن رۆژ، محەممەد عەباس لەگەڵ 25 ژەنیاردا بەشداری دەکەن و بەرهەمەکانیان پێشکێش دەکەن".
سەرمەند فوئاد ئاماژەی بەوەکرد، چوونە ژوورەوە بۆ کۆنسێرتەکە بێبەرامبەرە و بۆ هەمووانە.



