رووداو دیجیتاڵ
لەنێو باڵەخانەیەکی کۆنی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، ئەرشیڤێکی گرنگی مێژووی رۆژنامەگەریی کوردی هەیە. لە رۆژنامەیەکدا هۆنراوەیەکی گۆرانیی شاعیری تێدایە.
رۆژنامەکە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی سییەکانی سەتەی رابردوو.
ئەو رۆژنامەیە لەلایەن نووسەر و رووناکبیری گەورەی کورد، میر جەلادەت بەدرخانەوە دەرکراوە. ئەوەی زۆرتر وادەکات ئەو ئەرشیفە گرنگ بێت، بوونی شیعرێکی شاعیری گەورەی کورد گۆرانە، کە لە لاپەڕەکانی ئەو رۆژنامەیەدا بڵاوکراوەتەوە. ئەوەش دەرخەری ئەو پەیوەندییە قووڵە رۆشنبیرییەیە کە لەنێوان شاعیران و نووسەرانی کوردی ئەو سەردەمەدا هەبووە، سەرەڕای دابەشبوونی جوگرافی.
لە بەرنامەی ئەمجارەی دیاسپۆرادا بۆ یەکەمجار وێنەی ئەو رۆژنامە مێژووییە و شیعرەکەی گۆران بڵاوکرایەوە.




