رووداو دیجیتاڵ
رۆژی دووشەممە نرخی نەوت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە دابەزین کرایەوە و کۆتایی بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی هەینی رابردوو دا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20-6-2022 هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 8 سەنت دابەزی و بە 113 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. بە تەنیا لە یەک هەفتەی رابردوودا نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 7.3٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 7 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 109 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی جیهان و کەمبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی، رێگریکردووە لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت.
وارن پاتێرسۆن، بەڕێوەبەری بەشی کاڵاکان سەر بە کۆمپانیای ING لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هۆکارەکانی پەیوەست بە ماکرۆ ئیکۆنۆمی لە جیهاندا بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا بنەمای بازاڕی نەوت بەهێزە و پاڵپشتیکەرە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان."
بەهۆی گەماۆرکانی سەر رووسیا، نەوتی ئەو وڵاتە ناگاتە زۆرێک لە وڵاتان و، بەو هۆیەشەوە خستنەڕووی نەوت سنووردارە کە یەکێکە لەو هۆکارە بنەماییانەی کە پاڵپشتیکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 550 دیناری عێراقی
یۆرۆ - دۆلار 1.05 EUR/USD
پاوەند - دۆلار 1.22 GBP/USD
دۆلار - یەن 134.95 USD/JPY
دۆلار - لیرە 17.34 USD/TRY
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 31 هەزار و 700 تمەن USD/IRR
یەک دۆلاری ئەمریکی: 56.55 روبڵی رووسی



.jpg&w=3840&q=75)