رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەهای دینار دابەزیوە و 100 دۆلار 156 هەزار دیناری تێپەڕاند.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی گوت: "100 دۆلار بە 156 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت".
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 156 هەزار و 300 دینارە.
دوێنێ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی بەهای دینار حاجی سابیر گوتی: "دۆلار کەمە و خواستیش زۆرە لەسەری، هۆکارێکیش سیستمی ئەسیکۆدایە کە عێراق خستوویەتە جێبەجێکردنەوە".



